سیاسەتی جیاواز بۆ ئێعدامکراوانی کورد
بەهۆی ئاشنابوون لەگەڵ پتر لە دووسەد کەیسی ئێعدامکراوانی کورد و بە لەبەرچاوگرتنی ئەو هەواڵانەی سەبارەت بە ئێعدامکردنی کەسانی غەیری کورد دە ئێراندا بە شێوەی فەرمی لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاو بوونەوە، گومان دە بوونی سیاسەتی جیاوازیدانان بەرانبەر کوردە سیاسییەکان لە لایەن ئێرانەوە نەماوە. بۆ وێنە «ڕاپۆڕتە غەیری کوردییە بێلایەنەکان» ئاماژە بەوە دەکەن کە کوردێکی سیاسی بەبێ بوونی بەڵگەیەک لەسەر ئەو تاوانانەی وەپاڵی خرابوون لە ڕێکەوتی ١٤ی٦ی٢٠١٠ی زایینیی دەستبەسەر کرا و پێنج ساڵ دواتر لە ڕێکەوتی ١٤ی ٦ی ٢٠١٥ی زایینیی ئێعدامکرا. ماوەی پێنج ساڵان تەنانەت ڕێگەیان بە مناڵی ئەو کوردە سیاسییە نەدا کە چاوی بە باوکی زیندانیکراوی بکەوێت. خزم و کەسەکانی ئەو زیندانییە لە تەواوی پڕۆسەی زیندانیکردن و سەپاندنی تاوان و چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانی دەو پێنج ساڵەدا هیچ چەشنە زانیارییەکیان نەبوو و تەنیا بەر لە ئێعدامکردنی ڕێگە بە دیدارێکی کورتی کۆنتڕۆڵکراو درا.[1] ئەم سیاسەتە، پلانداڕێژڕاو دژ بە کوردە سیاسییەکان بەڕێوەچووە.
[1] Annual Report On The Death Penalty In IRAN, IHR and ECPM, march 2016. P. 20