ئێعدام و نەبوونی ڕوحمێکی مرۆڤی و ئیلاهی بۆ کوردەکان
یەک لە خاڵە ئەرێنییەکان دە دینی ئیسلامدا بەخشین لە پاش تۆبەکردنە. فیلم و بەڵگەی زۆر لەبەردەستدا هەن کە باس لە تەوابە فارسەکان دەکات. تەواب بەو ئەو زیندانییە سیاسیانە دەگوترا کە لە بۆچوونی سیاسی خۆیان و ڕابوردوویان پاشگەز ببوون و بۆ ئەوە لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ببەخشرێن، تۆبەیان دەکرد. بە پێی لێدوانی موحەممەد گیلانی (سەرۆکی پێشووی دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامیی) تۆبەکردنی ئەو کەسانە قبووڵناکرێت کە بە تاوانی مۆحارێبە دەگیرێن. گیلانی گوتبووی: سزای ئەوان هەر وەک قوڕعان ئاماژەی پێ کردووە ئەوەیە کە بە شێوەیەکی قێزەون بکوژرێن، هەڵاوەسرێن و زۆر بێبەزییانە دەست و لاقیان ببڕنەوە. گیلانی گوتبووی کە جیا لەوە کە پێست و گۆشتیان دەبێ هەڵدڕن، پێویستە ئێسکەکانیشیان تێکقرمێنن.[1] ئەم سیستەمە تەنانەت مافی تۆبەکردنیشی لە کوردێکی سیاسی زەوتکردووە.
[1] ڕۆژنامەی کەیهان، ١٩ی ٩ی ١٩٨١ی زایینیی
https://www.instagram.com/p/BRi2z7tBWze/
لە پێوەندی بە تەوابەکانی ئێران دە سەردەمی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا پەرتووکی ژێرەوە دەتوانن بخوێننەوە. بۆ کردنەوەی پەرتووک کرتە لەسەر وێنەی ژێرەوە بکەن.
https://www.instagram.com/p/BRi2z7tBWzeqDGKRTVlBox0r53yHfyBrqrWx480/